بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە کەناڵی ڕووداوی ڕایگەیاند: بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک ئامادەی رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دەبێت
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر وترابوو؛ محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش بەشداریی رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دەکات.
لای خۆشیەوە سالار مەحموود ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح وتبووی: "ئەگەر کارێکی بۆ نەیەتەپێشەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدیش ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبێت".
بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی بخوات.
بۆچوونی ئێوە