بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ڤیەن لە پەیامێکی توییتەری ڕایگەیاند: دۆسیەی ناڤۆکی ئێران و کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەی شوورای حوکامی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لێک دەدرێتەوە.
نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەم بارەوە نووسی: ئەو کۆبوونەوە هەفتەی داهاتوو لە ڤیەن بەڕێوە دەچێت و هاوڕێ لە گەڵ پرسە پێوەندیدارەکان بە وزەی ناڤۆکی ئاشتی خوازانە، ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دۆسیەی ناڤۆکی وڵاتانی ئێران و کۆریای باکوور و سووریا لێک دەداتەوە کە وەکوو هەمیشە دەتوانێت پڕ بێت لە پرسی پەراوێزی.
Your Comment