بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر موحەمەدی ڕایگەیاند: ڕۆژی ڕابردوو شەشەمین کاروانی یارمەتی خەڵکی کوردستان بریتی لە ٤ هەزار و ٧٧ گاڵۆن ئاو لە لایەن ٢ بارهەڵگرەوە نێردرایە ناوچە لافاولێدراوەکانی خووزستان.
ناوبراو زیادی کرد: خەڵکی کوردستان بە بەشداری لە کۆکردنەوەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان سەلماندیان کە پشتی هاووڵاتیە لافاولێدراوەکان بەر نادەن و تا کاتێک کە دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکە.
ناوبراو وتیشی: تا ئێستا شەش وەجبە یارمەتی خەڵکی کوردستان نێردراوەتە ناوچە لافاولێدراوەکان کە یەکەم کاروان بۆ گوڵستان، کاروانەکانی دووهەم، سێهەم و پێنجەم بەرەو لوڕستان و چوارەمین و شەشەمین کاروانیش بەرەو پارێزگای خووزستان نێردراوە.
Your Comment