بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە سزای ٦٩١ کەس لە تاوانبارانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوی تەعزیراتی حکومەتی و ڕێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی بەخشی یان کەمی کردەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئیسلامی پێشنیاری بەخشین یا کەم کردنەوەی سزا و گۆڕانی سزای ٦٩١ کەس لە تاوانبارنی پێشکەش کرد کە ئەو پێشنیارە بە پێی بەندی ١١ لە بنەڕەتی ١١٠ ی یاسای بنەڕەتی لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە پەسەند کرا.
Your Comment