گەمارۆی پێترۆشیمی، پووچی پاگەندەکانی ترامپ بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران دەسەلمێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە گەمارۆدانی کۆمپانیاکانی پێترۆشیمی ئێران وتی: تەنیا یەک هەفتە پێویست بوو تا پووچی پاگەندەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران بسەلمێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە هەوڵی نوێی وەزارەتی دارایی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی کۆمپانیا پێترۆشیمییەکانی ئێران، ئەو هەوڵەی ئەمریکای بە توندی ئیدانە کرد و ئەوەی وەکوو تیرۆریزمی ئابووری وەسف کرد و لە درێژەی دوژمنکارییە بەردەوامەکانی کۆشکی سپی دژی نەتەوەی ئێران ناوی لێبرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە تەنیا یەک هەفتە سەبر پێویست بوو پاگەندەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران بسەلمێت، درێژەی دا: سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا سیاسەتێکی شکست خواردووە کە بەردەوام لە لایەن سەرۆک کۆمارە پێشووەکانی ئەو وڵاتەوە تاقی کراوەتەوە، ئەوە ڕێگایەکی هەڵەیە و دەوڵەتی ئەمریکا دەتوانێت دڵنیا بێت کە ناگاتە هیچ یەکە لە ئامانجە دیاری کراوەکانیان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پاگەندەی بڕێک بەرپرسانی ئەمریکیی بۆ دانوستان لە گەڵ ئێرانی فریوکارانە، ناڕاست و بەس بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی زانی و وتی: ئەو هەوڵەی ئەمریکا دژی بنەڕەت و یاسا و ڕێساکانی پێوەندی و مافی نێودەوڵەتی و هەروەها بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانە.

News Code 26807

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =