بە ڕاپۆرتی ئاانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە سەید"عەبباس موسەوی" رۆژی چوارشەممە لەکاردانەوە بە پاگەندەی "جان بۆلتۆن" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی دەوڵەتی ئەمریکا لە سەفەری بۆ ئەبووزەبی سەبارەت بە دەستتێدابوونی ئێران لە هێرشی ئەم دواییەی سەر چەند پاپۆرە و نەوتکێش لە بەندەری فوجەیرەی ئیمارات، بە توندی ئەو ئیدیعایەی ڕەت کردەوە و گەڕاندیەوە بۆ بەرنامە و پلانە زەینیەکان و سیاسەتی تێکدەرانەی "تیمی دژە ئێرانیی بی".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ورووژاندنی وەها پاگەندەیەکی گاڵتەجاڕانە لە دیداری دوو کەس لە ئەندامانی "تیمی بی"دا کە خاوەن پێشینەیەکی دوور و درێژی هەڵویستی دژە ئێرانین، بابەتێکی سەیر نییە.
مووسەوی وتیشی: بەڵام بەڕێز بۆڵتۆن و شەڕخوازان و ئاژاوەنەرانی دیکە دەبێ بزانن کە تاقەتی ستراتژیکی، هوشیاری باڵا و ئامادەیی تەواوی بەرگری ئێران کە سەرچاوە لە ورەی گەلی مەزن و خۆڕاگری ئێران دەگرێت، پلانە شۆمەکانیان بۆ ئاژاوەنانەوە لە ناوچە پووچەڵ دەکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە