AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٨ ١٥:١٦

کوردەکانی سووریا ٤٥٠ داعشی بە ڕەگەز فەڕەنسییان دەستگیر کردووە

کوردەکانی سووریا ٤٥٠  داعشی بە ڕەگەز فەڕەنسییان دەستگیر کردووە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتوویە هێزە کوردییەکانی سووریا نزیک بە ٤٥٠ هاووڵاتی فەڕەنسا کە بە پێوەندی لە گەڵ داعش گومانیان لە سەرە دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕانس ٢٤، ژان ئیو لودریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی فەڕەنسای وتووە هێزە کوردییەکانی سووریا نزیک بە ٤٥٠ هاووڵاتی فەڕەنسەوی لە ئەندامی داعش و ژن و منداڵانی سەر بە ئەو گرووپەیان زیندانی کردووە یان لە کەمپەکان بە شێوەی کاتی نیشتەجێ کردووە.

ناوبراو جەختی کرد کە فەڕەنسا هیچ یەکە لە ئەندامانی داعش و ژنەکانیان لە ئەو وڵاتە ڕێ نادات و بەس منداڵانی هەتیم و یا ئەو منداڵانە کە دایکەکانیان لە چوونی منداڵەکانیان بۆ فەڕەنسا ڕازی بێت، وەردەگرێت.

لودریان هەوەرها لە کاردانەوە بە دەرکردنی سزای ئیعدام بۆ ئەندامانی فەڕەنسی داعش لە عێراق ئەو کارەی ئیدانە کردووە بەڵام لە لێپرسینەوەیان لە فەڕەنساش خۆی دەبوێرێت.

News ID 26722

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha