بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی پاکستان سەبارەت بە ئەو پرسانە کە لە ئەو دیدارانە هاتووەتە ئاراوە وتی: لە ئەو دیدارانەدا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا دژی ئێران و بە تایبەتی شەڕی ئابووری و هەوڵەکانی ئەوان بۆ گوشاری ئابووری لە سەر ئێران کە لە ڕاستیدا تیرۆریزمی ئابوورییە، قسەمان کرد.
وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ترامپ چەندین جار خەڵکی ئێرانی بە نازناوێک کە بەس خۆی شیاویەتی، واتا تیرۆریزم، تۆمەتبار کردووە، وتی: ئەمە لە حاڵێکدایە کە ترامپ ڕایگەیاندووە دژی خەڵکی ئێران شەڕی ئابووری دەکات کە شەڕی ئابووری بە واتای تیرۆر و هەوڵ بۆ سەپاندنی ڕوانگەیەکی سیاسی لە ڕێگای گوشاری ئابووری و ڕێگری لە فرۆشی خۆراک، دەرمان و مادەی سەرەتاییە کە ئەو کارە هەوڵی ئاشکرای تیرۆریزمی ئابوورییە.
بۆچوونی ئێوە