گرینگترین پیلانی دوژمن ئیفلیج کردنی بەرەی گەنجە/ لەناوچوونی ئیسرائیل و ئەمریکا دەبینن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ خوێندکاران و نوێنەرانی ڕێکخراوە خوێندکارییەکانی ئێران جەختیان کرد: بێ گومان پیلانە نەرمەکانی دوژمن کە گرینگترینیان ئیفلیج کردنی بەرەی گەنجە پووچەڵ دەبێتەوە.

   بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ۱ی جۆزەردان ژمارەیەک لە خوێندکارانی سەرانسەری وڵات لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێارن دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ڕێبەری باسیان لە زۆر بابەتی گرینگی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد.

لە بەشێکی وتەکانیاندا ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: پێویستمان بە جووڵەیەکی گشتی هەیە بۆ گەیشتن بە ئاسۆی داهاتوو. ئەم جووڵە بێ گومان بە میحور بوونی گەنجانی بە ئەمەگ ئەنجام دەبێت. ئەمانە دەتوانن لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی وڵات، گۆرانکاری گەورە دروست بکەن.

ئایەتوڵڵا  سەرەتا دەستیان کرد بە وڵام دانەوەی هەندێ پرسیار و شیکردنەوەی چەندین خاڵ لە قسەکانی خوێندکاران کە پێش لە وتەکانی ڕێبەر قسیان کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ خوێندکاران و نوێنەرانی ڕێکخراوە خوێندکارییەکانی ئێران جەختیان کرد: هەندێ جار بەڕێوەبەران کارێکی هەڵە دەکەن کە لە کۆمەڵگا قڵیش دروست دەبێت

دواتر ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کردە سەر کاری خۆڕسک و وتیان ئەوەی ئێمە لە ئێوە خوێندکاران چاوەڕوانی دەکەین ئەوەیە کە خۆتان کار بکەن؛ وەک  ئەوسا کە ئێمە خۆمان کارمان دەکرد، چاوەڕوان نەبن کە ئێوە بخەنە ناو کار.

وتیشیان: ئەو سەردەمە کەس دەستی ئێمەی نەدەگرت؛ هەندێ جا ڕاگەیێندراو لە ئیمامەوە دەهات و خوێن دەهاتە ناو دەمارەکانمان. لەمپەڕیش زۆر بوو؛ لێدان بوو، زیندان بوو، برسیەتی بوو و لەمپەڕی وا بوو بە پارە دروست دەبوو. گەنجانیش دەبێ ئەمڕۆ وا بجووڵنەوە. ئەگەر ئێوە ئەمڕۆ بەو شێوە کار بکەن، پیلانە نەرمەکانی دوژمن کە گرینگترینیان ئیفلیج کردنی بەرەی گەنجە پووچەڵ دەبێتەوە.

وتیشیان: تەنانەت ئەگەر سەدان کێشە و گرفت لە بەرپرسان و کاروباریاندا دەبینن هەرگیز بێ هیوا مەبن بە پشت بەستن بە خودا،لەگەڵ کێشەکان بەرەنگار ببنەوە و ئاسۆی ڕووناکی داهاتوو بهێننە دی.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەو دڵنیایەشیان بە خوێندکاران دا کە لەناوچوونی دوژمنەکانی مرۆڤایەتی واتا شارستانیەتی بەلارێداچووی ئەمریکایی و توانەوەی ئیسرائیل دەبینن.

News Code 26619

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =