AP ١٣٩٨ گوڵان ٢٥ ١١:٥٨

بەرپرسێکی یەکێتی هەواڵی دا؛

هێزەکانی پەکەکە شەنگال چۆڵ دەکەن

هێزەکانی پەکەکە شەنگال چۆڵ دەکەن

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێكی زۆری هێزەكانی یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) لەسەنتەری قەزاكە و زۆربەی ناوچەكان كشاونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاز سورچی كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەSNNی راگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەلایەنێكی عێراقییەوە هەوڵ بۆ دورخستنەوەی یەکینەكانی بەرخودانی شەنگال بدرێت.

وتیشی: لەماوەی رابردوودا هەنگاو بەو ئاڕاستەیەدا نراوە و لەئێستادا بەشێكی زۆری هێزەكانیان لەناو سەنتەری قەزاكە نەماون، بەڵكوو تەنیا بەشێكی بازگەكانیان لە سنووری قەزاكە ماوەتەوە.

روونیشیكردەوە کە "هیچ مەترسیەك نییە كەجارێكی دیكە هێزەكانی سوپای عێراق و یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال پێكدادان لەنێوانیاندا هاوشێوەی رابردوو ڕووبداتەوە، جگەلەوەش لەئێستادا زۆربەی هێزەكانیان لەدەرەوەی قەزاكەن و بازگەیان هەیە."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەئێستادا شەنگال لەرووی ئیداری و سەربازییشیەوە لەلایەن بەغداوە بەرێوەدەبرێت و رێگریش دەكرێت كە قائیمقامی شەرعی ئەو قەزایە بگەرێتەوەسەركارەكەی خۆی كەسێكی دیكە بەوەكالەت ئەو پۆستە بەرێوەدەبات.

News ID 26515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha