بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە شرۆڤەی سەفەری ڕۆژی ڕابردووی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ بڕۆکسێل پاگەندەی کرد کە ئێران هەڕەشەیەکی بەرچاوە و سەفەری پەمپێئۆ کە لە میانەی سەفەر بۆ ڕووسیا ئەنجام بوو، لە کاتێکی شیاودا ڕووی دا.
هوک لە درێژەی پاگەندەکانی خۆیدا زیادی کرد: ئامانجی پەمپێئۆ پێشکەش کردنی وردەکاری پشت پەردەی ڕاگەیێندراوەکانی ئەمریکا لە سەر ئێران بوو. پێمان وایە کە ئێران ئەبێ لە بری هەڕەشە، ڕێگای گفتوگۆ بگرێتە بەر.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر ئەوەی کە ئایا پەمپێئۆ ئێران بە دەستێوەردان لە ڕووداوی بەندەری فەجیرە تاوانبار دەکات، وتی: ئێمە لەم بارەوە گفتوگۆمان کرد. ئیمارات داوای لە ئەمریکا کردووە تا لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو پرسە بەشداری بکات.
Your Comment