ئەورووپا دەبێ ١٨٠٠ داعشیە بەندکراوەکان وەربگرێتەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کرد تا ١٨٠٠ زیندانی داعشی کە لە ڕەوتی کەوتنی خەلافەتی داعش لە سووریا و عێراق دەستگیر کران، وەربگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توییتەریدا نووسی: ١٨٠٠ زیندانی داعشیمان هەیە کە لە شەڕە کۆتاییەکانی ئێمە بۆ ڕووخانی سەداسەدی ئەو خەلافەتە لە سووریا گرتوویانمانە، ئێستا ئەبێ بڕیار بدرێت کە ئەو زیندانیە مەترسیدارانە چیان لە گەڵ بکرێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە کۆتایی کردنی وڵاتانی ئەورووپی بۆ  وەرگرتنەوەی زندانییەکانی وڵاتەکەیان گلەیی کرد. ناوبراو زیادی کرد: وڵاتانی ئەورووپی قوت یارمەتی نادەن، تەنانەت سەرەڕای ئەوەی کە ئەو کارە بە قازانجی خۆیانە. ئەوان نایانەوێت ئەو زیندانیە داعشیانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان. ئەمە قوت باش نییە.

دۆناڵد ترامپ پێشتریش ئاوەها داخوازیەکی لە هاوپەیمانە ئەورووپییەکان کردبوو. ناوبراو فێڤریە لە پەیامێکی تویتەری وتی وڵاتانی ئەورووپی ئەبێ ٨٠٠ زیندانی وەربگرن و ئەو داخوایەش لە گەڵ کاردانەوەی جیاوازی ئەورووپا ڕووبەڕوو بووەوە. ترامپ لە ئەو کاتەدا هۆشداریی دا: ئەو خەلافەتە خەریکە دەڕووخێت.

بڕێک لە زیندانییەکانی داعش هاووڵاتی فەڕەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیان. میلیشیا فەڕەنسەوییەکان زیاترین بەشداریان لە پێکدادانەکانی عێراق و سووریا هەبوو و زیاترین ڕێژەی هێزیان لەو گرووپە هەیە. ئەو زیندانیانە لە لایەن هێزە کوردییەکانەوە دەستگیر کراون.

News Code 26305

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =