ئەبێ نەوتمان بەوپەڕی تواناوە هەناردە بکەین/ چۆک بە ئەمریکا دادەدەین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکییەکان لە ڕێگای گەمارۆکانەوە یەکەم ئامانجیان ئەوەیە کە داهاتی دراوی ئێمە کەم بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە سیەمین فێستیڤاڵی ڕێز گرتن لە کرێکارانی هەڵبژاردەی ئێران وتی: زۆر خۆشحاڵین کە لە سەروبەندی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، مانگی میوانیی خودا ئەمڕۆ لە کۆڕی ئێوە کرێکارانی ئازیز لە هەفتەی کرێکارم.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە ئێستا لە گەل دوو پرس بەرەورووین و کەواتە دۆخێکی تایبەتمان هەیە، درێژەی دا: ئێمە لە بەرانبەر گەمارۆوە زاڵمانە و نایاساییەکانی ئەمریکاین کە گوشاری ئەو گەمارۆوانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە سەر خەڵکی ئازیزی وڵات بە تایبەتی کرێکاران، چینی مامناوەند و خواری کۆمەڵگایە.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: لە دۆخی ئێستا ئێمە واتا دەوڵەت، خوەن کارەکان، کرێکاران، داهێنەرانی کار و بەشە جیاوازەکانی بەرهەم هێنانی کۆمەڵگا ئەبێ هەست بکەین کە بارێکی قورس لە سەر شانمانە.

ڕۆحانی وتیشی: ئەمریکییەکان لە ڕێگای گەمارۆکانی ئەم دواییەوە لە قۆناغی یەکەم دا ئامانجیان ئەوەیە کە داهاتی دراوی ئێمە کەم بکەنەوە کە سەرچاوەی گەورەی داهاتی دراوی ئێمە فرۆشی نەوت، بەرهەمە نەوتی و گازییەکان بووە.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا وتی: هەموو بەرپرسانی وڵاتی ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەن کە بڕیاری ئەمریکا بۆ ئەوەی کە هەناردە کردنی هەوتی ئێران بگاتە سفر بڕیارێکی هەڵە و ناڕاستە و ئێمە ناهێڵین ئەو بڕیارە ئامانجەکەی بپێکێت.

ڕۆحانی جەختی کرد: ئەمریکییەکان لە مانگەکانی داهاتوو خۆیان دەبینن کە هەناردە کردنی نەوتی ئێران درێژەی دەبێت، ئەگەری هەیە ئەمریکا ڕێگایەک لە ئێمە دابخات بەڵام ئەو کارە یەک ڕێگا و یەک دەرکەی نییە بەڵکوو هێشتا ڕیگای زۆر هەیە کە ئەمریکا هەواڵی لێیان نییە.

ناوبروا وتی: ئێمە ئەبێ نەوتمان بەو پەڕی تواناوە هەناردە بکەین. بە داخەوە بڕێک لە وڵاتەکان لە بەرانبەر گوشاری ئەمریکا دەکشێنەوە و هەر ئەوەش بووتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا گوشارەکانی خۆی زیاد بکاتەوە بەڵام نەتەوەی ئێران لە سەردەمی شۆڕشدا بەرانبەر ئەمریکا وەستانەوە و سەرکەوتن. لە ڕووداوی تەبەسیش نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا وەستایەوە ئەڵبەت خودا بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکییەکان لە تەبەس سووک ببن.

News Code 26282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =