بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا ڕایگەیاند سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی لەبارەی پێکادانی نێوان هێزە رووسی و ئێرانییەکان لە حەڵەب و دەیرەزوور بڵاوبووەتەوە، درۆیە.
فەرماندەیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە کە ئەو هەواڵە تەواو بێ بنەمایە و دوورە لە ڕاستی و شتی وا ڕووینەداوە.
ئەو فەرماندەییە داوای لە میدیاکان کردووە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتەکاندا ئەوپەڕی وردی و ڕاست و دروستی لەبەرچاو بگرن و تا هەواڵەکان لە سەرچاوەی باوڕ پێکراو پشت ڕاست نەبووەتەوە، بڵاوی نەکەنەوە.
بۆچوونی ئێوە