بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، پارێزگاری کوردستان لەو دانیشتنە جەختی لە زەروورەتی وردبینی لە دیاری کردنی میوانان و بانگهێشت کاراوانی کۆنگرەی ناودارانی کورد کرد و وتی: پێویستە میوانان لە ئاستی کۆنگرەکەدا بن.
بەهمەن مورادنیا بە ئاماژە بەوەی کە میوانان و بانگهێشت کراوان دەبێ پەسندی هەموان بن، سەبارەت بە میوانانی دەرەکی بیری هێنایەوە: کەسایەتیگەلی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆنسولخانە ئێران لە هەرێم و کەسایەتیگەلی دانیشتووی وڵاتانی دیکە لە رێگەی باڵوێزخانەکانەوە بانگهێشت دەکرێن.
پارێزگاری کوردستان لە کۆتاییدا جەختی لە خێرایی بەخشین بە ڕەوتی پلان داڕشتنەکان و دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرە کرد و پێشنیاری دا کە بانگهێشتنامەکان بە زمانی کوردی داڕێژرێن و لە ئەگەری پێویستیدا بە زمانەکانی ئیگلیزی و فارسیش وەرگێڕدرێنەوە.
لە درێژەدا بەڕێوەبەری گشتیی کۆنگرەی ناودارانی کورد لەو دانیشتنە کۆنگرەکەی بە گرینگترین ڕووداوی فەرهەنگیی ساڵی ١٣٩٨ زانی و وتی: پێویستە لەو پێناوە بەهرە لە هەموو پوتانسیەلەکانی پارێزگا وەرگیردرێت و تا ئێستا هەنگاوی زۆر باش بۆ کۆنگرەکە هەڵگیراوە.
جەلال قەڵعەشاخانی بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی کۆنگرەی ناودارانی کورد سازدانی هاودڵی و هاوڕیزییە، وتیشی: ئەم کۆنگرە دەتوانێ پەیامنێری ئاشتی و دۆستایەتی بۆ جیهان بێت.
بۆچوونی ئێوە