بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قادر مورادی وتی: ماڵپەڕی هەواڵی – شرۆڤەی "باڵوێز" لە لایەن لیژنەی چاوەدێری بە سەر چاپەمەنییەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مۆڵەتی چالاکی بە سێ زمانی فارسی، کوردی و ئینگلیزی پێدراوە و بە زوویی چالاکییەکانی لە مەهاباد دەست پێدەکات.
ناوبراو وێرای هیوای سەرکەوتن خواستن بۆ ستافی کاریی ئەو ماڵپەڕە، وتیشی: باڵوێز بە بەرپرسایەتی ڕەحیم بایەزیدی بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵ و راپۆرتەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ڕۆماڵ بدات.
سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد ئاماژەی بەوەش دا: لە ئێستادا ٥ ماڵپەڕی هەواڵ کە بریتین لە (هاژه، هەواڵ، ڕێکار، موکوریان و بینەر) و یەک مانگنامە و ٢ وەرزنامە چالاکن.
Your Comment