بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، وەلید سەهلانی پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی فەتح کاردانەوەی نیشان دا بە داخوازیی ئەیاد عەلاوی رێبەری کۆتلەی وەتەنییەی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی.
ناوبراو لەو هەڵوێستەیدا ڕایگەیاند: بە ئیمان بە هەوڵی مەزن و لێهاتووانەی ڕەزمەندەکانی حەشدی شەعبی و باوەر بەوەی کە حەشدی شەعبی سوپاپی ئاسایشی وڵاتە، لامان وایە کە داخوازیی هەندێ کەسایەتی سیاسی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە ڕاستیدا ویستێکە لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی عێراق.
ڕاشیگەیاند: سەقامگیری و پاوەجێی عێراق بە تایبەت لە بواری ئەمنی بەرهەمی خوێنی ڕەزمەندەکانی حەشدی شەعبییە. ئەگەر حەشدی شەعبی و لە خۆبوردوویی ئەوان نەدەبوو عێراق، عێراقی ئێستا نەبوو. ئێمە بە توندی ئەو جۆرە هەڵوێستانە کە بە پێچەوانەی ڕابوونی نەتەوەییە، ئیدانە دەکەین.
شایانی باسە کە ئەیاد عەلاوی رێبەری کۆتلەی وەتەنییەی عێراق رۆژی شەممە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بووە و ڕایگەیاندووە کە ڕاسپێردراوی حەشدی شەعبی دوای سەرکەوتن بە سەر داعشدا کۆتایی پێهاتووە و دەبێ هەڵوەشێتەوە.
بۆچوونی ئێوە