بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، تالب حسێنی، بەرپرسی گشتی کۆمپانیای نەتەوەیی ڕێگای ئاسنی عێراق شەوی هەینی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وڵاتەکەی و سووریا لە دیمەشق بەیانییەیەکی دەرکرد کە تێیدا هاتووە: بە پێی فەرمانی عەبدوڵڵا لەعیبی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە پێوەندی لە گرینگایەتی پێوەندی ڕیگای ئاسن لە گەڵ سووریا لە ڕێگای عەکاشات-تنف-خنفیس، لایەنە عێراقی، ئێرانی و سوورییەکان خەریکی هەماهەنگی بۆ بەرێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بۆ لێک دانەوەی ئەگەری بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی پێوەندی ڕێگای ئاسنی نێوان سێ وڵاتەکەن.
حسێنی لە بەیانییەکەدا هێناویە: ئەو کارە لە درێژەی تەواو کردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و سووریا لە مانگی ژووییەی ساڵی ٢٠١٤ ی زایینییە کە لە ئەو کاتەدا لە سەر هەوڵ بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لە بواری ئابووری، بازرگانی، زانستی و تەکنیکی جەخت کراوە.
Your Comment