بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العربی الجدید، بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاند: چەند کاتژمێر پاش ئەوەی کە کۆشکی سپی سوپای پاسدارانی خستە نێو خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، هێزە ئەمریکییەکان باری ئەمنی تایبەتیان لە بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق گرتووەتە بەر.
ئەو بەرپرسانە وتیشیان: هێزە عێراقییەکان کە کە لە گەڵ ئەمریکییەکان لە بنکە و ناوەندە سەربازییەکان لە ئەنبار، بەغدا و سەلاحەدین بە سەر دەبەن، زیاد بوونەوەی باری ئەمنی ئەمریکییەکان لە دەوروبەری بنەکانیان، شوێنی مانەوەی کۆپتەر و جیهازاتەکانیان بینیوە. دوور لە چاوەڕوانییە کە دژی هێزەکانی ئەمریکا هەڕەشەیەک هەبێت بەڵام هەر کارێک لە ئەو چەشنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە شەڕی سارد لە نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە هۆی پێکادان لە عێراق و ئەوێ ببێتە گۆڕەپانی شەڕیان.
Your Comment