AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٢٠ ١٤:٣١

ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری ژمارەیەک لە پاسدارەکان؛

ئەمریکا بەم کارە دزێوانە دژی سوپای پاسداران بە هیچ ئەنجامێک ناگات

ئەمریکا بەم کارە دزێوانە دژی سوپای پاسداران بە هیچ ئەنجامێک ناگات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەمریکاییەکان بە خەیاڵی خۆیان دژی سوپا و لە ڕاستیدا دژی شۆڕش و ئێران پیلان دادەڕێژن و پشیلە هەڵدەپەڕێنن، بەڵام ئەم دزێوییە بە هیچ جێگایەک ناگات.

   بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی کەمێک پێش ئێستا بە بۆنەی ڕۆژی پاسدار لەگەڵ ژمارەیەک لە پاسدارەکان و بنەماڵەکانیان دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ڕێبەری وتیان: ئەمریکا و دوژمنانی بێ عەقڵیان چل ساڵە هەر چیان توانی دژی کۆماری ئیسلامی کردیان بەڵام هیچ غەڵەتێک ناتوانن بکەن و ئەمڕۆ دەستی شۆڕش و نیزامی ئیسلامی لە ناوچە و بەڵکوو لە دنیا ئاوەڵایە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی سوپای پاسدارانیان بە دەزگایەکی گەورە و لە هێڵی پێشەوەی دوژمن لە گۆڕەپانەکان ناوبرد و زیادیان کرد: سوپا هەم لە مەیدانی ئۆپراسیۆنیدا دژی دوژمن لە سنوورەکان وەستان و هەم لە مەیدانی بەرەنگاریی سیاسی لەگەڵ دوژمن.

 ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەشیان وت کە دوژمنانی کۆماری ئیسلامی وەک ترامپ و ئەحمەقەکانی دەوروبەری و نیزمی حاکم لەسەر ئەمریکا بەرەو لەناوچوون دەچن.

 وتیشیان: دوژمنانی ئێرانی ئازیز، چل ساڵە کە هەموو جۆرەکانی گوشاری سیاسی، ئابووری و پاگەندەییان دژی گەلی ئێران سەپاند بەڵام تەنانەت ئەو ڕۆژەش کە کۆماری ئیسلامی تازە کار بوو، نەیانتوانی هیچ غەڵەتێک بکەن.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: بە پێچەوانەی گێڕانەوەی دوژمنان، سەربەرزی و دەسەڵاتی نیزامی ئیسلامی بە هۆی بۆمبی ناڤۆکیەوە نییە چونکوو ئێمە لە سەرەتاوە جەختمان کردووە چەکی ناڤۆکی پیجەوانەی بنەماکانی ئایینی ئێمەیە و پێویستمان پێ نییە و دەسەڵات و سەربەرزی ئەمڕۆی گەلی ئێران لە چاو دنیای ئیسلام، بە هۆی گیانفیدایی و چاوکراوەیی و خۆراگری خەڵکە.

News ID 25942

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha