ڕەنگدانەوەی پەیامی نەورۆزیی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە میدیا عەرەبیەکان

پەیامی نەورۆزیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە تێیدا ساڵی نوێی بە ساڵی "ئابوڕیی خۆڕاگرانە؛ داپەڕ و کردە" ناو لێ‌نابوو، ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیا عەرەبییەکاندا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دوێنێ یەکشەممە بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز پەیامێکی ئاراستەی گەلی ئێران کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو پەیامەدا ڕایانگەیاند: بەڕای من بابەتی ئابووری لە یەکمایەتیدایە و گەر نەتەوە، دەوڵەت و تەواو بەرپرسان بتوانن لە پرسی ئابووریدا کارگەلی دروست و بەجێ و ژیرانە ئەنجام بدەن، هیوای ئەوە هەیە کە ئەم کارانە کاریگەرییان بێت لە سەر "کێشە و خەسارە کۆمەڵایەتیەکان" و "کێشەگەلی ئەخلاقی و فەرهەنگی".

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەدا "بەرهەم هێنانی ناوخۆیی"، "ڕەخساندنی هەلی کار و سڕینەوەی بێکاری"، "وەگەڕخستن و گەشەی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی رکوود"یان وەک پرسە سەرەکییەکانی ئابووری هەڵسەنگاند و وتیشیان: ئەم بابەتانە بەشێک لە مژارەکانی جەماوەرین و خەڵکی هەستی پێدەکەن و داواکارین و ئامار و لێدوانی بەرپرسانیش نیشان دەدا کە ئەم داواکارییانە بە جێ و پێویستیان بە ئاوردانەوەیە.

بەڕێزیان لە کۆتاییدا بە داکۆکی لە سەر پێویستی خۆڕاگرکردنی ئابووری لە بەرامبەر بارودۆخی هەژۆکانەی دەرەکی، ساڵی ٩٥ی بە ساڵی "ئابووری خۆڕاگرانە؛ داپەڕ و کردە" ناو لێ‌نا. پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ناولێنانی ئەمساڵی هەتاوی بە ساڵی "ئابووری خۆڕاگرانە؛ داپەڕ و کردە" ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی لە میدیا عەرەبییەکاندا بوو کە لە خوارەوە دەخرێنەڕوو:

کەناڵی تەلەفزیۆنی "المنار" بە بڵاوکردنەوەی کۆی وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بە گێرانەوە لە بەڕێزیان نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی سەر لە بەیانیی ئەوڕۆ لە پەیامێکدا بۆ گەلی ئێران ساڵی نوێی ساڵی "ئابووری خۆڕاگرانە؛ داپەڕ و کردە" ناولێ‌نا.

ئاژانسی هەواڵی "العهد"ی لۆبنانیش فەرموودەکانی رێبەری بۆ هاتنی جەژنی نەورۆز ڕۆماڵ دا و ڕایگەیاند: ئیمام خامنەیی بە جەخت کردنەوە لە پێویستیی تۆکمەکردنی ئابووری ناوخۆیی، ساڵی نوێی ساڵی "ئابووری خۆڕاگرانە؛ داپەڕ و کردە" خوێندەوە.

ئەم ماڵپەڕە لۆبنانییە هەروەها فەرموودەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی سەبارەت بە یەکەمایەتیی ئابووری لە گۆشەنیگای کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی بەربڵاو ڕۆماڵ دا.

ئاژانسی هەواڵی "النشره"ش بە بڵاوکردنەوەی بەشگەلێک لە وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕش لە زمانی بەڕێزیانەوە نووسی: ساڵی نوێ لە ئێران لە لایەن رێبەری باڵای ئەو وڵاتە ناوی "ئابووری خۆڕاگرانە؛ داپەڕ و کردە"ی لێ‌نرا.

سکای نیووزی عەرەبیش بە بڵاوکردنەوەی بەشگەلێک لە فەرموودەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی وێرای بە یەکەمایەتی ناساندنی بواری ئابووری بە نیسبەتی بوارەکانی دیکە، ساڵی نوێی بە ساڵی "ئابووری خۆڕاگرانە؛ داپەڕ و کردە" خوێندەوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی "المیادین"یش بە بڵاوکردنەوەی کۆی وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، لە زمانی بەڕیزیانەوە نووسی: بە ئاوردانەوە لە پێویستیی خۆڕاگرکردنی ئابووری لە بەرامبەر بارودۆخی هەژۆکانەی دەرەکی، ساڵی ٩٥ی ساڵی "ئابووری خۆڕاگرانە؛ داپەڕ و کردە" ناو لێدەنێم.

News Code 2594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =