ئەحمەد ئەمیرئابادی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر باسی لە ئەگەری دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن ئەمریکاوە کرد.
ئەمیر ئابادی وتی: مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەیاننامەیەکی باش و هەڕەشەیەکی جیدی لەسەر ئەم بابەتە لە ئەمریکا کردووە.
وتیشی: بە گوێرەی ئەو بەیاننامە سەرجەم پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکا وەک پێگەی تیرۆریستی داعش دەناسرێت و سوپا دەتوانێ وەک پێگەی تیرۆریستی داعش هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم پێگە گەلە دا بکات.
نوێنەری قوم لە مەجلیس زیادی کرد: هێزە چەکدارەکان و سوپا هێڵی سووری گەلی ئێرانن و ئەگەر ئەمریکا وا هەڵە بکات, رووبەڕووی کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە.
جەختیشی کرد: لە وا دۆخێکدا ترامپ پەشیمان دەبێتەوه.
بۆچوونی ئێوە