شەڕ و تێکهەڵچوون لە کرماشان ٤ برینداری لێکەوتەوە

جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی ئینتزامی پارێزگای کرماشان لە ڕوودانی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان ٢ بنەماڵە لە شاری کرماشان هەواڵی دا و وتی: ئەو تێکهەڵچوونە ٤ برینداری لێکەوتووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو تێکهەڵچوونە چەکدارییە شەوی شەممە لە شارۆچکەی جافرئاوا و بە هۆی دژایەتی خاونایەتییەوە لە نێوان ئەو دوو بنەماڵە ڕوو داوە.

لە تێکهەڵچوون لە نێوان ئەو دوو بنەماڵە ٤ کەس لە لایەنەکانی شەڕەکە بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو تێکهەڵچوونە لە کۆتاییدا بە گەیشتنی پۆلیسی کەڵانتەری ١٧ ی بعسەت کۆتایی هات و ٣ کەیش دەستگیر کران و یەک پارچە چەکی بڕنۆش دۆزرایەوە.

News Code 25894

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =