هاوخەمی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ لافاو لێدراوانی ئێران

سەرۆکی نووسینگەی ئانتۆنیۆ گۆترێش لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا سەرەخۆشی و هاوخەمی گۆترشی لە گەڵ دەوڵەت و نەتەوەی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی نووسینگەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەخۆشی و هاودەردی ئانتۆنیۆ گۆترێشی بە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران بە بۆنەی ڕووداوەکانی لافاوی ئەم دواییە ڕاگەیاند و جەختی کرد یارمەتی مرۆڤدۆستانە ئەبێ لە بازنەی هەر جۆرە گەمارۆیەک بە دەر بێت.

خاتوو ماریا ویوتی لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئێسحاق ئال حەبیب هەروەها لە سەر ئامادەیی ئەو ڕێکخراوە بۆ هەر جۆرە هاوکاریەک لەم بارەوە جەختی کرد.

باڵوێزی ئێرانیش لە وەڵامدا وێڕای دەستخۆشی لە پەیامی ئەمینداری گشتی، وتی: نەتەوە و دەوڵەتی ئێران بە یەکدڵی، تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ بەڵا سروشتییەکان خستووەتە گەڕ، و ڕوونە هەر جۆرە پێشنیاری یارمەتی و هاوکاری نێودەوڵەتی قبووڵ دەکەن.

ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمیندایر گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا سەفەری ڕۆژهەڵاتی ناڤینی کردووە و خاتوو ویوتی لە نەبوونیدا، پەیامەکەی گەیاندووەتە باڵوێزی ئێران.

News Code 25860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =