بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن بی سی، بەرپرسێکی وەزاەرتی دەرەوەی ئەمریکا بە سی ئێن بی سی وت دەوڵەتتی ترامپ بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئەمریکای بۆ ٩٠ ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.
ئەو بەری کردنە کە پێشتر لە مانگی دیسەمبەر دەرکرابوو و لە سەرلەبەیانی ١٩ ی مارس کۆتایی دەهات، ئەو ئیزنە دەداتە عێراق سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گوشار خستنە سەر ئێران، درێژە بداتە هاوردەی کارەبا لە ئەو وڵاتە.
ئەو بەرپرسە رایگەیاند: ئێمە بۆ ئەوەی کە یارمەتی عێراق بدەین کە لە گەڵ کەم بوونی وزە بەرەو ڕوو نەبێتەوە ئەو لێبوردەییە ئەنجام دەدەین بەڵام لە هەمان کاتدا درێژە دەدەینە دانوستان لە گەڵ عێراق تا لە باری قزەوە سەربەخۆ ببێتەوە و چی دیکە سەر بە ئێران نەبێت.
Your Comment