بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی توییتەری سەبارەت بە جەنایەتەکەی هەینی ڕابردوو لە نیۆزیلەند هەوڵی دا هەڵوێستە توندڕەوانەکانی خۆی دژی موسڵمانان بشارێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم بارەوە نووسی: میدیاساختەکان بە توندی هەوڵ دەدەن تا من بکەنە تاوانباری هێرشە تۆقێنەرەکەی نیۆزیلەند. بۆ سەرکەوتن لە ئەو کارە ئەبێ زۆر هەوڵ بدەن. گەمژانەیە.
شیاوی باسە لە هێرشی تیرۆریستی ٢ ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر ٢ مزگەوت لە شاری کرایست چەرچی نیۆزیلەند، ٥٠ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر ٢ مزگەوت لە نیۆزیلەند ترس لە ئیسلام، تیرۆریستی و ڕەگەزپەرستانە بووە.
Your Comment