بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی هابەرتورک، هولۆسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی رۆژهەڵاتی فورات و شاری مەنبەج لە باکووری سووریا و وتی: ئەو ورە و ئیرادەی لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و چڵی زەیتوون بە جیهانمان نیشان دا، سەبارەت بە پاککردنەوەی مەنبەج و رۆژهەڵاتی فورات لە تیرۆریستان درێژەی دەبێت. بێ گومان بە پاککردنەوەی مەنبەج و رۆژهەڵاتی فورات لە یەپەگە و تیرۆریستانی داعشی، ئەو ناوچانە ڕادەستی خاوەنە سەرەکییەکانیان دەکەینەوە.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: بە هیچ چەشنێک رێگە بە کرانەوەی کۆریدۆری تیرۆر لە سنوورەکانمان نادەین و هەموو بە باشی ئاگاداری پێداگری و ئیرادەی پتەومان لەوبارەیە هەن.
هولۆسی ئاکار بیری هێنایەوە: لە هەموو ئۆپراسیۆنەکانماندا بە پشتبەستن بە مێژوو و فەرهەنگمان، تەنیا تیرۆریستان و چەک و پەناگە و ئۆتۆمبیلەکانیان دەکەینە ئامانج و لەمناوە بە هەستیارییەوە لە گەڵ خەڵکی بێ تاوان و سڤیل و پێکهاتەگەلی ئایینی و مێژوویی و ژینگە دەجووڵێنەوە و بۆ ئەوەی زیانیان پێ نەگات بە وردبینی و هەستیارییەکی تایبەت کە یا ئێستا لە هیچ وڵاتێک نەبینراوە، هەنگاو دەنێین.
Your Comment