بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رووسیا یەوم، مەحموود رەبێعی وتەبێژی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق لە عێراق لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی جەختی کرد: بڵاو کردنەوەی ئاوەها ڕاپۆرگەلێک هەرگیز نابێتە هۆی ئەوەی کە حەشدی شەعبی و گرووپە سیاسییەکان دەست لە ئامانجەکانی خۆیان بکێشن.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بڵاو کردنەوەی ئەو راپۆرتە نیشانی دەدات کە ئەمریکا گەیشتووتە ئەو باوەڕە کە شکستی سیاسیی لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراق گەورەتر لە شکستی سەربازیی لە ئەو وڵاتەیە.
شیاوی باسە کە وەزراەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی ڕاپۆرتێک هێزەکانی حەشدی شەعبیی بە توندوتیژی تۆمەتبار کرد.
Your Comment