شەڕی خەستی نێوان داعش و شەڕڤانانی کورد لە باغۆز

شەڕ و پێکادانی توند لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی هەسەدە لە باغۆزی سووریا هێشتا بەردەوامە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، بە هۆی بەردەوامیی هێرشە خۆکوژییەکانی داعش لە باغۆز دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێوان داعش و هەسەدە بەردەوامە.

باغۆز دوایین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژهەلاتی سووریا دێتە ئەژمار.

 عەدنان عەفرین، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وتی: شەڕ هێشتا بەردەوامە بەڵام لە یەکێک لە میحوەرەکاندا کەم بووەتەوە تاکوو بنەماڵەی داعشییەکان و ئەوانەشیان کە خۆیان بەدەستەوە دەدەن دەرباز بکرێن.

News Code 25661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =