پڕۆژەی نوێی ڕژیمی زایۆنی بۆ دزەکردنە ناو ئێران

ڕژیمی زایۆنی بە بیانووی ناسینی میرات و فەرهەنگی جووەکان، پڕۆژەیەکی نوێی بۆ دزە کردنە ناو ئێران وەڕێخستووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: پاش شکستی پڕۆژەگه‌لی وەک کردنەوەی هەژمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی فارسی و بڵاوکردنەوەی پەیامی جۆراوجۆر لەو تۆڕانەدا لە لایەن وەزارەتی دەرەوە و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی و ناکارامە مانەوەیان بۆ ڕاکێشی بەردەنگی ناوخۆیی لە ئێران، ئێستا ئەو ڕژیمە پلانێکی نوێی بۆ دزە کردن لە ئێران دەست پێکردووە.

هەر لەو پەیوەندییە وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر ڕایگەیاند: ئیسرائیل بڕیاری داوە بنیاتێکی نیشتمانی توێژینەوە لە میرات و فەرهەنگی جووەکانی ئێران و وڵاتانی عەرەبی بکاتەوە. سەرۆک وەزیران نەتانیاهۆ لەوبارەیە وتی: کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەو میراتە زێڕینه‌ لە بواری توێژینەوەیی و فێرکاریش پێگەی شیاوی خۆی دەستەبەر بکات.

شایانی باسە کە لە مانگەکانی ڕابردوودا نەتانیاهۆ بە بڵاو کردنەوەی پەیامگەلێک بۆ خەڵکی ئێران و لەوان پرسی گرفتی کەم ئاوی هەوڵی دابوو خۆی لە خەڵکی ئێران نزیک بکاتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە مێژووی ئێراندا دوژمنێک گه‌وره‌تر لە ڕژیمی زایۆنی نادۆزرێتەوە. بۆ تێگەیشتن لە دوژمنایەتیی زایۆنییەکان لە گەڵ ئێران پێویست بە چاوخشاندنێکی ئەوتۆ لە مێژوو ناکات، چونکە ئەو ڕژیمە ساختەچییە بۆ هەرچی رۆژە پلانێکی تایبەتی لە دوژمنی لە گەڵ ئێرانییەکاندا هەیە.

لە تێچووی ساڵانەی لە ڕادە بەدەری ئەمریکا و بەڕێوەچوونی دانیشتنگەلی ساڵانە لە لایەن لۆبی "ئایبەک" کە زۆربەی پلانەکانی پشت ئەستوورە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتگەلی درۆیین سەبارەت بە ئێران و دەنەدانی سیاسه‌توانانی ئەمریکایی لە دژی تاران، تا دانوستانە بەربڵاوەکانی بەرپرسانی تێلاڤیڤ لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە پێناو پەرە دان بە گوشارەکان لە دژی تاران، تەنیا بەشێکی کەم لە دوژمنایەتیی ڕژیمی ئیسرائیل لە گەڵ ئێرانە.

تیرۆری زانایانی ئێرانی لە ساڵەکانی ڕابردوودا، هەوڵی بێ نەوەستان بۆ چەق خستنە ناو ڕەوتی دانوستانگەلی ناڤۆکی و شکستی بەرجام، دەنەدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە توانستی بەرگریی ئێران، هێرش بۆ سەر ڕاوێژکارانی ئێرانیی ناو سووریا، ڕاهێنانی سیخۆرە تایبەتییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی سیخۆری لە ناوخۆی ئێران، هێرشی سایبێری بۆ سەر مەزرینگە و ناوەندە ئێرانییەکان لە ساڵانی ڕابردوو و ... بەشێکی دیکە لە دوژمنایەتیی ڕژیمی زایۆنی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەژمار دێت.

لەمناوە بەڵام نابێ چاوپۆشی لە خۆشیرین کردنەکانی نەتانیاهۆ بۆ پەرەدان بە گوشارەکان لە دژی ئێران، بکرێت. کەڵک وەرگرتن لە هەلی وته‌دان لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دنەدانی وڵاتان لە دژی ئێران بە کەڵک وەرگرن لە کەرەسەگەلێکی وەک نیگارکێشی منداڵانە و وردە ئاسن، ئەو داپەڕانەن کە هەموو ساڵێک سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئێران ئەنجامی دەدات.

لەمناوە و لە تەشکی دوژمنایەتی لە گەڵ ئێران، ئەوا لە پڕدا نەتانیاهۆ دڵۆڤان و پیاوباش بووە و هەوڵ دەدات تا خۆی وەک فریاڕەسێک و چارەسەرکەری کێشەی خەڵکی ئێران و لەوان کێشەی کەم ئاوی نیشان بدات.

خاڵی جێی سەرنج لەوبارەی ئەنجامدانی ئەو داپەڕانە ئەوەیە کە نەتانیاهۆ بەردەوام باس لە دۆستایەتی لە گەڵ خەڵکی ئێران دەکات، لە کاتێکدا ئاماژە بەوە بابەتە نادات کە سەرجەم هەنگاوەکانی ئەو و زایۆنییەکانی دیکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو خەڵکی ئێرانی تووشی چ هەلومەرجێکی سەخڵەت کردووە.

ناکرێت نکۆڵی لە ڕۆڵی ڕژیمی زایۆنی لە پەسند کرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و داسەپاندنی گەمارۆگەلی نێودەوڵەتی لە دژی تاران بکرێت و یان تەنانەت چاوپۆشی لێ بکرێت. هەر بۆیە دەردەکەوێت ئەو گرتە ڤیدئۆییە فێڵ و پیلانی نوێی نەتانیاهۆ لە دژی ئێرانە کە بۆ ئەمجارە تەرکیزی خستۆتە سەر ئاژاوەنانەوە لە نێوان گەل و حکوومەت.

News Code 25553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =