ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە سەرۆکایەتی دەزگای داد هەڵبژێردرا

ئایەتوڵلا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە فەرمانێکدا ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی بە سەرۆکایەتی دەزگای داد هەڵبژارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە فەرمانێکدا ئایەتوڵلا سەید ئیبراهیم ڕەئیسیی بە سەرۆکایەتی دەزگای داد هەڵبژارد.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئەو فەرمانەدا بە جەخت لە سەر گۆڕانکاری لە دەزگای داد و دەستپێکی بەهێزی سەردەمێکی نوێ کە شیاوی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش بێت، لە فەقێتی، زانست، ئەزموون، تەندورستی، ئەمانەت و کارامەیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە قۆناغە جیاوازەکان و پێشینەی دوور و درێژی ناوبراو لە دەزگای داد و ئاشنایی تەواو لە گەڵ تەواوی لایەنەکان، وەکوو هۆکارەکانی ئەو هەڵبژاردنەی وەسف کرد.

کورتەی دەقی ئەو فەرمانەی ڕێبەر بە شێوەی خوارە:

بە ناوی خودای میهرەبان و دلۆڤان

دەستپێکی دەیەی پێنجەمی شۆڕش و تێپەڕینی چل ساڵ لە پێکهێنانی دەزگای داد لە سەر بنەرەتی فیقهـ و مافی ئیسلامی، وا باشە کە بە پشت بەستن بە ئەزموون و دەستکەوتەکان و ڕێنوێنییەکان لە ئەم ماوە زەمەنییە، گۆڕانکاریەکی تەبا لە گەڵ پێداویستییەکان و پێشکەوتنەکان و تەنگ و چەڵەمەکان لە دەزگای داد ئەنجام ببێت و دەزگای داد بە هەناسەیەکی نوێ و ئیرادەیەکی چڕ و بیرێکی قووڵ، سەردەمێکی نوێ کە شیاوی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش بێت، بە هێز و جیدیەت دەست پێبکات.

ئەمن بۆ بەدی هاتنی ئەو مەبەستە گرینگە، ئێوەم هەڵبژاردووە کە خاوەن پێشینەی دوور و درێژ لە ئاستی جیاواز لە دەزگای داد و ئاشنا لە گەڵ هەموو لایەنەکانن و لە لایەکی ترەوە لە پاڵ فەقێتی خوێندنی مافی و زانست و ئەزموونی گرنگتان لە ئەم بوارە هەیە، و تەندروستی و ئەمانەت و کارامەیی خۆتانیان لە بوارە جیاوازەکانی خزمەت نیشان داوە.

لە کۆتاییدا بە پێویستی دەزانم لە لە ئایەتوڵڵا ئامولی بە بۆنەی هەوڵە بێ وێنەکانی دەستخۆشی بکەم و بۆ سەرکەوتنی ئێوە و هاوکارەکانتان دەستی دۆعا بۆ لای خودا بەرز دەکەمەوە و هیوای ئەوە دەخوازم کە خودا هەمیشە چاوی پێتانەوە بێت.

سەید عەلی خامنەیی

١٦ ی ڕەشەممەی ١٣٩٧

News Code 25464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =