بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، نووسینگەی دادستێنی گشتی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە کە ڕووداوی کوژرانی جەماڵ خاشقجی، ڕژنامەڤانی سعوودی لە شاری ئەستانبۆڵ و لە باڵەخانەی کنسوڵگەری عەرەبستان بووە، لە سەر لێپرسینەوە و بەڕێوە چوونی دادگایی کردنی بکوژانی خاشقجی لە تورکیا جەختی کرد.
بەیانییەی دادستێنی تورکیا پاش ئەوە بڵاو بووەتەوە کە برێک هەواڵەکان لە ئەگەری بەرێوە چوونی دادگایی کردنی بکوژانی خاشقجی لە عەرەبستان هەواڵیان داوە و بەیانییەکەی دادستێنی تورکیا باس لە دژایەتی لە گەڵ بەڕێوە چوونی ئەو دادگایی کردنە لە عەرەبستان دەکات.
پێشتر بەرپرسانی تورکیا داوای لێپرسینەوە لە بکوژەکانی خاشقجی لە ئەستەنبۆڵ کردبوو، بەڵام بەرپرسانی سعوودی لە گەڵ ئەو داخوازییەی ئەنقەرە دژایەتیان کرد.
Your Comment