هێزە چەکدارەکان ئەبێ هەر ساڵ بەهێزتر ببنەوە

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئەبێ بە پاڵپشتی دەوڵەت هەر ساڵ بەهێزتر ببنەوە و نابێت فێڵی دوژمنان لە بیر بکەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید یەحیا سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتی هێزە لەشکەرییەکانی ئێران کە لە کۆبوونەوەی دوو هەزار کەسی خوێندکارانی زانکۆی ئەفسەری ئیمام حسێن قسەی دەکرد بە ئاماژە بە گۆڕانکاییەکان لە ئاستی دەسەڵاتی نێودەوڵەتی و ڕەوتی بەرەو پێش چوونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتی: داواتان لێ دەکەم سێ پرسی ڕووداوەکان، پرۆسەکان و ستراتیژییەکان لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی و نەتەوەیی بخوێننەوە و لێکۆڵینەوەی لە سەر بکەن.

ناوبراو وتیشی: ئێمە و بەرەی بەرخۆدان ئەبێ ستراتیژی دوژمنانی جیهانی وەکوو ئەمریکییەکان و ناوچەیی وەکوو ئیسرائیلییەکان و بڕێک وڵاتانی عەرەبی لە شەڕی ئابووری و  فەرهەنگی لە ناوچەکە تا چەند ساڵی داهاتوو بە باشی بناسین و لە ئەو ڕووداو و پرۆسانەدا لە ستراتیژی ئەوان تێبگەین و تێگەیشتنێکی هاوبەش لە ئاستی باڵای ئێران بۆ بەربەرەکانێی درێژخایەن لە گەڵیانمان هەبێت و ئەوە نەبێت کە بڕێک  لە ئێران ئەمریکا بە دوژمن نەزانێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە دان پێدانانی پلان دانەرانی ئەمریکا لە ستراتیژی هەڵەی ئەمریکا لە دوو دەیەی ڕابردوو، وتی: ئێستا بڕێک لە پلان دانەرەکانی ئەمریکا دان بە ئەوەدا دادەنێن گەورەترین ستراتیژی ئەمریکا هێرش و سەرقاڵ بوون بە ئەفغانستان و عێراق و خەرج کردنی نزیک بە هەفت هەزار ملیار دۆلار و کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ٢٠ هەزا هێز و لە ناوچوونی  ئابڕووی ئەمریکا بوو.

ناوبراو وتیشی: سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئەبێ بە پاڵپشتی دەوڵت هەر ساڵە بەهێزتر ببنەوە و نابێ فێڵ و داوی دوژمنان لە بیر بکەن، بە تایبەتی ئیسرائیلییەکان و بڕێک لە دەوڵەتانی لاواز .

سەفەوی وتیشی: ئێران هیچ کات بۆ وڵاتانی موسڵمان مەترسی نەبووە و نییە و تەنانەت ئەگەر دەوڵەتێکی ناموسڵمان هێرشیان بکاتە سەر, ئێران هەر پاڵپشتی لە موسڵمانان دەکات.

News Code 25411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =