بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی گومڕوکەکانی پارێزگای کوردستان، بەختیار ڕەحمانی پوور ئاشكرای کرد: هەناردە کردنی کاڵا تا کۆتایی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە گومڕوکەکانی پارێزگای کوردستان، یەک ملیار و ٦٥٠ ملیۆن و ٨٠٨ هەزار و ٦٨٤ دۆلار بە کێشی یەک ملیۆن و ٧٧٨ هەزار و ٦٣ تۆن کاڵا بووە.
بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی کوردستان درێژەی دا: هەناردە کردنی کاڵا لە ئەو پارێزگاوە لە ئەو ماوە لە باری کێشەوە سەدا ٤٤ و لە باری بڕەوە سەدا ٧٥ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو زیادی کردووە.
ڕەحمانی پوور وتیشی: لە ئەو ماوەیەدا ٥٣١ ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بە بڕی زیاتر لە ٤٨٢ ملیۆن دۆلار لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە بۆ عێراق هەناردە کراوە.
ناوبراو وتیشی: زیاترین کاڵای هەناردە کراو بریتی بووە لە سەوزەمەنی بە بڕی ٢١٤ ملیۆن دۆلار، میوەی خۆراکی بە بڕی ١٥٧ ملیۆن دۆلار، پلاستیک بە بڕی ١١٧ ملیۆن دۆلار و چودەن و فوولاد بە بڕی ٤٦ ملیۆن دۆلار و ماسی و ئاوژینەکا بە بڕی ٤٥ ملیۆن دۆلار بووە.
بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی کوردستان ئاماژەی دایە سەر دۆخی هاوردە کردن لە هەمان ماوە و وتی: لە ئەو ماوەیەدا، ٤٠ ملیۆن و ٧٧٣ هەزار و ٧٦١ دۆلار و کیشەکەی ١١ هەزار و ٣١٦ تۆن بووە کە ئەو ڕێژە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری بڕەوە سەدا ٣٨ کەم کردووە و لە باری کێشەوە ٨٣ لە سەد کەمی کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: داهاتی گومڕوکەکانی پارێزگاش لە ئەو ماوەیەدا، ٥٥٤ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٣٩٩ ڕیاڵ بووە کە ئەو ڕێژە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو سەدا ٤٨ گەشەی هەبووە.
Your Comment