به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، بڕیار وایه که ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربازی سووریا پێکه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن.
پاتریک ڕایده‌ر، وته‌بێژی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا وتی: جۆزێف دانفۆرد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ والری گراسیمۆف، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا دیدار ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م دوو ژنراڵه سه‌باره‌ت به به‌رگرتن له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له میانه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات له سووریا گفتوگۆ ده‌که‌ن، ئه‌وان هه‌روه‌ها هه‌موو دۆخی سه‌ربازی سووریا تاوتوێ ده‌که‌ن له‌م دیداره‌دا که مانه‌وه‌ی به‌شێک له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا به‌شێکه له ته‌وه‌ره‌کانی له‌م دیداره.
شایانی باسه که به‌رپرسانی ئه‌مریکا و ڕووسیا به مه‌به‌ستی به‌ر گرتن به ڕووداوی سه‌ربازی نه‌خوازراو له سووریا پێکه‌وه کۆده‌بنه‌وه و دۆخه‌که تاوتوێ دکه‌ه‌ن.
Your Comment