ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌ عێراق نییه‌

سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵگری عێراقی هه‌واڵه‌ بڵاوکراوه‌کان له‌باره‌ی بوونی سه‌رکرده‌کانی داعش له‌م وڵاته‌ی به‌ درۆ خسته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئه‌م سه‌رجاوه‌ حێراقییه‌ له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌لیه‌وم جه‌ختی کرد: ئه‌بووبه‌ر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش نه‌هاتووه‌ته‌ ناو خاکی عێراق.

 وتیشی: هه‌واڵه‌ بڵاوکراوه‌کان له‌باره‌ی بوونی به‌غدادی له‌ بیابانی پارێزگای ئه‌نبار، درۆیه‌ و ئه‌و هێشتا نه‌هاتووه‌ته‌ ناو خاکی عێراق.

 ڕاشیگه‌یاند که‌ ڕێکخراوه‌ی هه‌واڵگری عێراق، چاودێری کاروباری ئه‌لبه‌غدادی ده‌کات.

 پێشتر هه‌واڵ بڵاوبووه‌وه‌ که‌ گوایه‌ به‌غدادی هاتووه‌ته‌ ناو بیابانی ئه‌نبار له‌ ڕۆژاوای عێراق.

News Code 25225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =