پێکهێنانی دادگایه‌کی نێودەوڵەتی بۆ لێپرسینەوە لە داعشییەکان پێویستە

وەزیری ناوخۆی نەمسا لە گفتوگۆیەکدا لە سەر پێویست بوونی پێکهێنانی دادگایەکی نێودەولەتی بۆ لێپرسینەوە لە داعشییەکان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هربرت کیکل وەزیری ناوخۆی نەمسا لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ کرونە سایتونگ بە جەخت لە سەر پێویست بوونی پێکهێنانی دادگایەک بۆ پێکهێنانی دادگایەک بۆ لێپرسینەوە لە ئەندامانی گرووپی داعش ئاشکرای کرد: وڵاتانی ئەورووپی ئەبێ بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا ڕێگا بۆ پێکهێهنان و ڕێکخستنی دادگایەک بۆ لێپرسینەوە لە ئەندامانی داعش خۆش بکەن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا ئەبێ لە بواری پێکهێنانی دادگا بۆ داعشییەکان هەوڵ بدەن، زیادی کرد: نابێ کات بە فیڕۆ بدەین و هەرچی خێراترە ئەبێ ئەو کارە گرنگە ئەنجام بدرێت.

وەزیری ناوخۆی نەمسا لە بەشێکی تر لە ئەو گفتوگۆوەدا بە ئاماژە بە داواکاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وەرگرتنی دیلە داعشییەکان لە لایەن وڵاتەنی ئەورووپییەوە وتی: پاراستن و دابین کردنی ئاسایشی ئەورووپا ئەبێ یەکمایەتی ئێمە بێت و هاتنی داعشییەکان بۆ وڵاتانی ئەورووپی دژایەتی هەیە لە گەڵ ئەو ئامانجە گرنگە.

News Code 25213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =