AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ٥ ١١:٤٤

لە ئەمریکا؛

تازە لاوێکی ١٤ ساڵە ڕێئاکتۆری ناڤۆکی بەرهەم هێنا

تازە لاوێکی ١٤ ساڵە ڕێئاکتۆری ناڤۆکی بەرهەم هێنا

کوڕێکی ١٢ ساڵان دەستی داوەتە چێ کردنی ڕێئاکتۆری هاوجۆشی ناڤۆکی . ناوبراو کە ئێستا ١٤ ساڵیە، گەنجترین کەس لە ئەمریکایە کە توانیویە ڕێئاکتۆری ناڤۆکی چێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، تازە لاوێکی ١٤ ساڵەی ئەمریکی توانیویە ڕێئاکتۆرێکی ناڤۆکی چێ بکات. ناوبراو لە ١٣ ساڵەییدا ڕێئاکتۆرێکی تەواو کرد کە بە تواوەتی ڕەوتی هاوجۆشی ناڤۆکی ئەنجام دەدات.

جەکسۆن ئێسوات خەڵکی ممفیس، گەنجترین کەس لە ئەمریکا و بە ئەگەرە لە جیهانە کە ڕێئاکتۆرێکی ناڤۆکی ڕاستەقینەی چێ کردووە.

زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی بەرهەم هێنانی ئەو سیستەمە بە شێوەی ئانلاین لە ژانڤیەی ساڵی ڕابردوو بڵاو بووەتەوە.

بنەماڵەی ئەو تازە لاوە ١٠ هەزار دۆلاریان بۆ چێ کردنی ڕێئاکتۆرەکە خەرج کردووە.

ڕێکۆردی پێشووی گەنجترین بەرهەم هێنەری ڕاکتۆری ناڤۆکی هی تایلۆر ویلسۆنە کە لە تەمەنی ١٤ ساڵەیی ڕێئاکتۆرێکی ناڤۆکی ڕاستەقینەی بەرهەم هێنا.

News ID 25199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha