بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توویتەریدا بە بێ ئاماژە بە خولقاندنی گرووپی تیرۆریستی داعش لە لایەن ئەو وڵاتەوە بۆ دروست کردنی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕایگەیاند: بە مایک پەمپئۆم وتووە کە ئیزنی گەڕانەوە نەدرێتە "هودا موسەنا".
بە پێی ڕاگەیاندنی هەواڵدەری یورونیوز، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بە دەرکردنی بەیانییەیەک لەم بارەوە ڕایگەیاند: هودا موسەنا ئەمریکی نییە. ئەو هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ سەفەر بۆ ئەمریکای نییە. ناوبراو لە پەساپۆرتی ئەمریکی هەیە و نە مافی وەرگرتنی پەساپۆرتیشی هەیە و نە ڤیزەی چوون بۆ ئەمریکای هەیە. ئێمە هەروەها هۆشداریمان داوەتە هاووڵاتیان کە سەردانی سووریا نەکەن.
بە ڕاپۆرتی بی بی سی، هەدا موسەنا کچێکیە کە ٤ ساڵ پێش لە ئالابامای ئەمریکاوە چووەتە سووریا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەی موسەنا دەڵێن کچەکەیان لەدایک بووی ئەمریکایە و ئەبێ ئیزنی پێ بدرێت کە لە گەڵ منداڵە ١٨ مانگەکەی بگەڕێتەوە ئەمریکا.
Your Comment