به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق دژایه‌تی خۆیی بۆ ئاماده بوونی هێزه بیانییه‌کان له عێراق ڕایگه‌یاند و پشتیوانی کرد له بۆچوونی حکومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به بابه‌ته.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کرد که هه‌موو گرووپه سیاسییه‌کانی عێراق کۆببنه‌وه و به گفتوگۆ کۆتایی بێنن به دۆخی چه‌قبه‌ستووی ئێستای عێراق. حه‌کیم وتی: ئه‌که‌مایه‌تی ئێسته‌ی ئێمه ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی له عێراقه.
سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق وتی: پارلمان ده‌بێت ڕۆڵی چاودێڕی خۆی به‌هێزتر بکات و هاوئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فدراڵ. هه‌روه‌ها پارلمان ده‌بێت په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کای خه‌ڵک هه‌بێت و یاسای کارامه بۆ سیستمی سیاسی عێراق واژۆ بکات.
بۆچوونی ئێوە