بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، هادی عامری سەرۆکی کۆتلەی فەتحی عێراق ڕایگەیاند: رێگە بە جێگربوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق نادەین. هێزەکانی ئەمریکی ترسەنۆکتر لەوەن کە لە شارەکانی عێراق جموجۆڵ بکەن.
ڕاشیگەیاندف: ئێمە پەیوەستین بە بەرەی بەرخۆدانی دژی ڕژیمی زایۆنی و دژی کەسانێکین کە سەریان بۆ ئەو ڕژیمە دانواندووە. ئێمە پاڵپشتی لە سەروەریی نیشتمانیمان دەکەین و رێگە بە هیچکەس نادەین ئەو سەروەرییە بخەوشێنێت.
عامری جەختی کرد: بە دڵنیاییەوە رێگە بە جموجۆڵی زەوینی و ئەسمانیی ئەمریکا لە عێراق نادەین و پەرلەمان لەوبارەیەوە بڕیار دەدات. بەڵام کێشەمان لە گەڵ ئامادەبوونی هەندێک ڕاوێژکار بۆ مەبەستی ڕاهێنان و مەشقی سەربازی نییە و ئەوە دەروەستی بە دەوڵەتی عێراقەوە هەیە.
Your Comment