سەفەری بەرهەم ساڵح بۆ ئەمریکا؛ هەوڵ بۆ تێپەڕین لە سزاکانی دژ به‌ ئێران

سەفەری بەمزووانەی بەرهەم ساڵح بۆ ئەمریکا بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە بەری کرانی عێراق لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی واشنتۆن، نیشان دەدا کە بڕیاری بەغدا بۆ تێپەڕبوون لەو گەمارۆیانە جیدییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: بە گوێرەی ڕاگەیاندنی "عامر فایز" پەرلەمانتار و ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق،  بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەیەوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا و بە یاوەریی وەفدێکی باڵا سەردانی واشنتۆن بکات. ئەو بەرپرسە عێراقییە ئامانجی سەرەکی لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بۆ واشنتۆن گفتوگۆ لەبارەی بەری کرانی عێراق لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی ڕاگەیاند.

عامر فایز وتیشی: عێراق سنوورێکی دوور و درێژی لە گەڵ ئێران هەیە و لە بوارەکانی ئالوگۆڕکردنی وزە و مامەڵەی بازرگانیشدا هاوکارییەکی چروپڕیان پێکەوە هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە بە ئاماژە بەوەی کە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش کۆتایی کاروباری دیاری کردنی ئەندامانی کابینەی ئەو وڵاتە، هاوپەیوەند بە مژاری بەری کران لە گەمارۆگەلی سەر ئێران سەردانی واشنتۆن دەکات، ڕایگەیاند: عێراق دەتوانێ بە شێوەی یەکلاکەرەوە گەمارۆگەلی ئەمریکا لە دژی ئێران قبووڵ نەکات، بەڵام بەغدا دەیەوێ هاوکاتی پاراستنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران، پەیوەندییەکانی لە گەڵ واشنتۆن-یش بپارێزێت.

هەڵوێستی یەکلایانەی بەرپرسانی عێراق هەمبەر بە گەمارۆکان

بەرپرسانی عێراقی تا ئێستا گەلی جار ڕەخنەیان لە دەرچوونی نایاسایی ویلایەتە یەکگرتوويکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام گرتووە و لە بۆنە جۆراوجۆرەکاندا جەختیان لە ناپابەندبوونیان بە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی واشنتۆن کردووە. بۆ وێنە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێرای دەرخستنی هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای هەمبەر بە گەمارۆگەلی سەر ئێران جەختی لەوە کردووە: عێراق پێڕەوی لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ئەمریکا ناکات؛ بەغدا بەرییە لە پابەندبوون بەو گەمارۆیانە".

ئەم هەڵویستە پاڵپشتییە لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە گەمارۆگەلی ئەمریکی تەنیا بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی پێ نایەت، چونکە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش هەڵوێستی خۆی ڕاشکاوانە لە دژی گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی واشنتۆن دەربڕیوە.

ناوبراو سەبارەت بە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ڕابردووی ئەمریکا لە بابەتی سزادانی عێراق لە ئەگەری پێڕەونەکردنی گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ئەمریکا، وتوویەتی: ئێمە لە عێراقدا بە هیچ جۆرێک نامانەوێ لە گەمارۆکانی دژی ئێران زیان ببینین.

تەنانەت بەرهەم ساڵح لە میانەی سەفەری دوو مانگ لەوە پێشی بۆ ئێران جەختی لەوەش کرد کە دوو وڵات پێکەوە پەیوەندیی بازرگانی – ئابووریی بە بایەخی ١٢ ملیاردی هەیە و دەتوانن بە هاوکاریی زیاتر، بایەخی ئەو هاوکاریانە تا ٢٠ ملیارد دۆلار بەرز کەنەوە.

تەرکیز لە دەفرایەتی دیپلۆماسی بۆ تێپەڕین لە گەمارۆکانی ئێران

وەک ئاماژەی پێ درا، دیارە کە بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق لە دەفرایەتیی دیپلۆماسیی خۆیان بۆ تێپەڕبوون لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ویلایەتە یەکگرتوويکان بە مەبەستی پاراستنی پەیوەندییە ئابووری – بازرگانییەکانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکات تۆکمە کردنی ئەو پەیوەندیانە بەهرە دەبات.

سەفەری بەمزووانەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و هەروەها عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتوويکان لە پێناو گفتوگۆ لەبارەی گەمارۆگەلی دژە ئێرانیش پاژێکە لە پازیلی دیپلۆماسیی بەغدا بۆ تێپەڕبوون لە گەمارۆ زاڵمانەکان لە دژی تاران. جگە لەوە پێشوازیی بەربڵاوی بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە سەفەری بۆ بەغداش هۆکارێکی گرینگی دیکەیە کە نیشان دەدات بەرپرسانی عێراقی هەوڵی خۆیان بۆ چاوپۆشی کردن لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی و تۆکمە کردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لە گەڵ تاران خستۆتە گەڕ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیش لە گەڵ گەیشتنی بە بەغدا هەڵوێستی بەرپرسانی عێراقی هەمبەر بە گەمارۆ دژە ئێرانییەکان نرخاند. وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی دیداری لە گەڵ هاوتای ئێرانیی خۆی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بەغدا سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، جەختی لە بەرزبوونەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ تاران کرد.

وەلانانی دۆلار لە مامەڵە بازرگانییەکان

بە گوێرەی دوا هەواڵەکان، ئەگەرچی بۆ نمونە ئاستی هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە عێراق لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوو هێندەی تەواو ئاستی هەناردەی ساڵی ڕابردوو بووە و پەیوەندیی دوو لایەنە نەکەوتۆتە ژێر کاریگەریی گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا، بەڵام بەغدا بە دوای رێکارێکە کە بتوانێ زیاتر لە جاران درێژە بە بازرگانیی لە گەڵ ئێران بدات.  

هەر لەو پەیوەندییە، بەرپرسانی عێراقی پێداگرن لە وەلاوەنانی دۆلاری ئەمریکی لە مامەڵە بازرگانییەکانیان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی و بەو جۆرە لە سای گەمارۆگەلی ئەمریکا لە دژی ئێران دراوگەلێکی وەک ڕیاڵ، دینار و یۆرۆ بۆ مامەڵەی نێوان بەغدا و تاران بە کار بهێنرێت.

بەم داپەڕە چیتر ویلایەتە یەکگرتوويکان ناتوانێت بیانۆ بخاتە سەر رێی بەغدا بۆ بەری بۆ لە گەمارۆکانی سەر ئێران و تەنانەت رێگەی زێدەخوازی بەڕووی بەرپرسانی واشنتۆن دادەخرێت، چونکە ئەوان چیتر ناتوانن بەری بوونی بەغدا ببەستنەوە بە مەرجە جۆراوجۆرەکانی وەک مانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق.

گرووپگەلی عێراقی یەکدەنگ لە دژی گەمارۆکانی سەر ئێران

لە لایەکی دیکەوە، جگە لە کاردانەوەی بەرپرسانی عێراقی لە ئاستە جۆراوجۆرەکان، حزب و ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی شیعەی عێراقیش پاڵپشتیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە و هەڵویستی ڕوون و بنەڕەتیان هەمبەر بە گەمارۆ زاڵمانەکان گرتۆتە بەر؛ هەڵوێستێک کە نیشاندەری ‌قووڵایی پەیوەندیی دۆستانەی تاران لە گەڵ تەواو چینەکانی شیعەی عێراقە و هاوکات سەلمێنەری یەکدەنگیی گەلی ئەو وڵاتە لە دژی گەمارۆکانی سەر ئێرانە.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەید عەمار حەکیم لە لێدوانێکدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتۆتە ژێر گوشار و هێرشێک کە ئابووری و نیزامی سیاسیی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج؛ هەر بۆیە داوا لە هەمووان دەکەن کە لەو قەیرانەدا لە پشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستن و یارمەتیی ئەو وڵاتە بدەن. هاوکاتی ئەو لێدوانانە گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتی شێخ قەیس خەزعەلی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانی بە پێشێل کردنی یاسا و ڕیساکان و بایەخگەلی مرۆیی زانی.

ڕێکخراوی بەدریش بە سەرۆکایەتی هادی عامری داکۆکیی خۆی لە گەل و دەوڵەتی ئێران ڕاگەیاند و پاڵپشتییەکانی ئێران لە گەلی عێراق لە دۆخە سەخڵەتەکانی بیر هێنایەوە.

کەتیبەکانی حزبوڵڵاش ڕایگەیاند کە گەمارۆگەلی زاڵمانە و نایاسایی دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران نیشاندەری ئاستی هێژمۆنیای لۆبی زایۆنی و دارایی سعوودی بە سەر بڕیاردانەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی ئێرانە.

پەیامێک بۆ واشنتۆن

پێدەچێت کە پاش گیرانەبەری هەڵوێستەکانی سەرەوە لە لایەن یەکێک لە هاوپەیمانانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە واتە لە لایەن بەغداوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی ڕوونیان لە بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە گەمارۆ داسەپاوەکانی سەر ئێران وەرگرتبێت. واشنتۆن ئێستا باش دەزانێت کە ئەگەر خوازیاری درێژەدان بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا بێت، ناتوانێ بەردەوام بێت لە بە کار هێنانی زەخت و گوشار لە دژی عێراق بۆ هاوڕێ کردنی لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی.

کاردانەوە نیشان نەدانی بەرپرسانی ئەمریکی بە زنجیرە لێدوانەکانی بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی سەلمێنەری ئیدعاکانی سەرەوەیە و پشت‌ڕاستی دەکاتەوە. کەواتە دیارە ئەمریکییەکان لە پاڵپشتیی دراوسێی عێراقی ئێران لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی ئەو وڵاتە، تەواو ناهومێد بووە.

بە گشتی، واشنتۆن پەیامێکی ئاشکرای لە بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق وەرگرتووە؛ پەیامێک کە بیری واشنتۆن دەهێنێتەوە، بەغدا نابێتە بەشێک لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی بەغدا و درێژە بە پەیوەندییە جۆراوجۆرەکانی خۆی لە گەڵ ئێران دەدات.

News Code 24583

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =