ئۆپراسیۆنی مەنبەج لە کاتێکی شیاودا دەست پێدەکات

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی وڵاتەکەی لە مەنبەج لە کاتی شیاودا دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، خلوسی ئاکار وەیزری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند : کێشەکانی ئێستای سووریا لە منبەج و ڕۆژهەڵاتی فوراتە.

ناوبراو درێژەی دا: پێشەکی و کاری لۆڤستیکی بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە تەواو بووە. ئەو ئۆپراسیۆنە لە کاتێکی باشدا دەست پێدەکات.

وەزیری بەرگری تورکیا لە لە سەردانی کۆماندۆکان لە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆرەکان لە گەڵ یاشار گولر، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا، وتی: ئێمە هیچ کێشەیەکمان لە گەڵ برا کورد و عەرەبەکانمان لە سووریا و عێراق نییە تەنیا ئامانجی ئێمە لە ناو بردنی داعش، یەپەگە و پەکەکە یە.

ئاکار زیادی کرد: ئێمە هەرگیز ئیزن نادەین کە دەوڵەتێکی تیرۆریست یا کۆریدۆرێکی تیرۆریستی لە سنووری باشووری ئێمە پێک بێت.

News Code 24488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =