به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌م بابه‌ته بکات که سوپای تورکیا به نایاسایی خاکی سووریای داگیر کردووه، وتی: ئێمه هه‌موو تونێله‌کانمان له عه‌فرین خاپوور کردووه. ئه‌م کاره له جرابلۆس، باب و شاخه‌کانی جودی، گابار و ته‌ندۆرکیش ئه‌نجام بووه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مباره‌وه زیادی کرد: گرووپه تیرۆریستییه‌کان ناتوانن خاکی تورکیا دابه‌ش بکه‌ن و چاوی ئه‌و که‌سانه له کاسه ده‌ردێنین چاویان له خاکی ئێمه بێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان ئاماژه‌ی کرد: تورکیا له هیچ هێزێک شکست ناخوات و هیچ که‌سیش ناتوانێت به‌ر به ئێمه بگرێت که شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان و جودایی خوازه‌کان بکه‌ین.
بۆچوونی ئێوە