به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سانا، چه‌ند خوله‌ک پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له پایته‌خی سووریا ڕوویداوه که به پێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو وبرینداری لێکەوتووەتەوە.
له هه‌واڵه‌کدا هاتووه: تەقینەوەیەک لە باشوری دیمەشق ڕوویداوە و چەند کەسێک کوژراون و چەندینی دیکە برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمە سەربازی و ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى تەقینەوەکە و سەرقاڵی پووچەڵکردنی بۆمبێکى دیکەن کە لەو ناوچەیە دانراوە.
باسلەوەشکراوە، تەقینەوەکە لە ڕێگەى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراوەوە بووە و خاڵێکى سەربازی کردووەتە ئامانج.
Your Comment