به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ئێواره‌ی دوێنێ و له درێژه‌ی دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆکی لیستی فه‌تح گفتوگۆی کرد.
له‌م دیداره عامری وتی: لیسته‌که‌ی ئێمه هه‌موو گرووپه سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌کانی عێراقی تێدایه و له ئێستادا لیسته‌که‌ی ئێمه سه‌ڵماندوویه‌تی که خه‌ڵکی عێراق له تایفه‌گه‌ری پهڕاونهتهوه.
ئه‌و وتیشی: ئه‌م دیدار و سه‌ردانانه‌ی ئه‌م دواییه له عێراق، نیشان ده‌دات که ئه‌م وڵاته سه‌قامگیره و ئاسایش و ئه‌منیه‌تی تێدایه. عێراق وڵاتێکی گرنگ له ناوچه‌که‌یه و ئه‌گه‌ر ڕۆڵی باشی له ناوچه‌که نه‌بێت له زیانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ڕایگه‌یاند: ئه‌م کاره‌ی ئێوه نمانه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی به‌رخۆدان و دیموکڕاسییه له عێراق. مه‌رجه‌عیه‌ت ڕۆڵی گه‌وره‌ی له سه‌رکه‌وتنی عێراقدا هه‌بووه، ئه‌م ئه‌منیه‌ته‌ی ئێسته‌ش هۆکاره‌که‌ی هه‌مان سه‌رکه‌وتنه. ئێسته به‌غدا بووه‌ته شارێکی گرنگ بۆ دیداره گرنگه‌کان له ئاستی ناوخۆیی و جیهان، ئێمه‌ش به ته‌واوی له سه‌رۆک کۆماری و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته پشتیوانی ده‌که‌ین.
زه‌ریف زیادی کرد: ئه‌و که‌سانه‌ی ۷ تریلیۆن دۆلاریان له ناوچه‌که سه‌رف کردووه، بۆ ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری ناوچه‌که ئه‌م پاره‌یه‌یان سه‌رف نه‌کردووه، به‌ڵکوو بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان بووه.
Your Comment