AP ١٣٩٧ بەفرانبار ٢١ ١٦:٥٠

بەرهەم ساڵح لە دیدار لە گەڵ ئەمیری قەتەر؛

هەوڵ بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی

هەوڵ بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری ئەمیری قەتەر خوازیاری تۆکمەکردنی پەیوەندیی هاریکارانەی وڵاتانی عەرەبی – عەرەبی و عەرەبی – ناوچەیی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لە گەڵ تەمیم بێن حەمدی ئالی سانی کۆبووەوە و سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەی دوو وڵات گفتوگۆ و دانوستانیان کرد.

ساڵح لەو دیدارە وتی: عێراق بە دوای سازدانی باشترین پەیوەندی لە گەڵ برایانی عەرەب بە بێ جیاوازییە و لە پێناو دەورگێڕانێکی میحوەری و ناوبژیگەرانە بۆ نزیک کردنەوەی گەلانی ناوچە و کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانە.

سەرۆک کۆماری عێراق خوازیاری تۆکمەکردنی پەیوەندیی هاریکارانەی وڵاتانی عەرەبی – عەرەبی و عەرەبی – ناوچەیی بوو و ئەو هەنگاوەی بە هۆکاری لێکگەیشتن و گفتوگۆی سازێنەر و یارمەتی‌دەر بە گەشەسەندنی وڵاتان و پێشکەوتنیان زانی.

لایەنەکان لەو دیدارەدا هەروەها دۆخی سیاسی و ئەمنیی عەرەبی و نێودەوڵەتیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە زەروورەتی هاوئاهەنگی هەڵوێست و سیاسەتی دژە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان کرد.

لە لایەکی دیکەوە ئەمیری قەتەریش ئاماژەی بە پاڵپشتیی وڵاتەکەی لە عێراق لە باری سیاسی و ئەمنییەوە کرد و وێرای داکۆکی لە ئیرادەی جیدیی وڵاتەکەی بۆ پەرەدان بە پەیوەندیگەلی برایانە، ڕایگەیاند: قەتەر لە پەنای عێراق دەوەستێ و لایەنگری سەقامگیری و پاوەجێی و ئاشتی لەو وڵاتەیە.

News ID 24233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha