به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ناوه‌ندی ڕووسی ئاوڕدانه‌وه له ئاواره‌کانی سووریا ڕایگه‌یادن که له ماوه‌ی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر له ۱۰۰۰ ئاوه‌ره‌ی سووری له لۆبنان و ئه‌ردۆنه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئه‌م ناوه‌نده زیادی کرد: له سه‌رجه‌م هه‌زار و ۴۰ ئاواره سوورییه‌کان ۳۷۱ که‌س له لوبنان له ڕێگه‌ی یابوس و ته‌لکله‌خ گه‌ڕاونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ۶۶۹ ئاواره‌ی دیکه له سنووری ئه‌ردۆنه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سووریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه له ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو ۳۶ بۆمبی چێندراو له سووریا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
Your Comment