به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، گرووپێک له خۆپیشانده‌رانی بریتانیایی به له به‌ر کردنی هێله‌گی زه‌رد له بڕێک ناوچه‌ی سه‌ره‌کی له‌نده‌ن به تایبه‌ت شه‌قامی وێست مه‌نچسته‌ر و مه‌یدانی ترافاڵگار کۆبوونه‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی له‌نده‌ن وتی: لانی که‌م ۳ که‌س له لایه‌ن پۆلیسه‌وه که یه‌کێکیان کچێکی ۱۳ ساڵانه به تۆمه‌تی تێکدانی ئاسایشی گشتی ده‌ستگیر بووه.
هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان خۆپیشادنهران و پۆلیس له وێست مه‌نچسته‌ر بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ترافیک ساز بێت و چه‌ند شه‌قامێکی له‌نده‌ن دابخرێت.
خۆپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌کان له فه‌ڕه‌نسا ساز بوو به‌ڵام زۆر زوو به وڵاتانی دیکه کێشای به تایبه‌ت به‌لژیک و له ئێستاشدا له بریتانیا خۆپیشاندان بووه.
شایانی باسه که خۆپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌کان له فه‌ڕه‌نسا بۆ ۸مین حه‌فته له فه‌ڕه‌نسا درێژه‌ی هه‌یه.
Your Comment