بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکدانەوەی دوایین نەنەخشە و مۆدێلەکانی پێش بینی دۆخی هەوا نیشانی دەدات کە تا کۆتاییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە پارێزگا دەکەوێتە بەر شەپۆلی باران بارینەوە و لە سەرلەبەیانی هەینی تا چەند ڕۆژی داهاتوو بارینێکمان نابێت.
بەڵام بوونی ئەو شەپۆلە ناسەقامگیرە تا کۆتاییەکانی ئەمڕۆ دەبێتە هۆی زیاد بوونی هەور، هەڵکردنی توندی با، بارنی بەفر و باران، مژ و کەم بوونەوەی توانای بینین و لە ملە و بەرزاییەکانیش دەبێتە هۆی کڕێوەی بەفر.
بە پێی ئەو پێش بینییە بەستێنی بارین لە لای ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای پارێزگا و لە شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان، سەوڵاوا و ناوچەی هەورامان لە چاو شوێنەکانی تر زیاترە.
بە پێی ئەم راپۆرتە ئێستا لە ڕێگاکانی سنە-دیواندەرە و دیواندەرە-بیجاڕ زیاترین ئاستی مژ هەیە بەڵام بەختەوەرانە هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بە بێ کێشە درێژەی هەیە.
دابەزینی پلەی گەرمای هەواش لە ئەم هەفتەیە لە پارێزگای کوردستان هەروا درێژەی هەیە و هەر بۆیە لە بڕێک لە ناوچەکانی پارێزگا پلەی گەرمای هەوا گەیشتووەتە منهای ١٧ .
Your Comment